مامۆستای گەورەم شاعیری ڕەنگین
Jump to navigation
Jump to search
مامۆستای گەورەم شاعیری ڕەنگین | کۆگای زانستی ڕێگای شەرع و دین |
ئەو پرسیارانەی کە تۆ لێت کردووم | جوابیت عەرز ئەکەم تاکوو نەمردووم |
جێگەی تۆ لە دێی چۆڵ و لاپەڕە | کۆمەڵی دوورن وەک بزن و مەڕە |
هیچتان نازانن ئەم دنیای ڕوونە | چۆنە و چ ڕەنگە و عالەم چلۆنە |
دنیا بۆ خەڵکی ئێستە بەهەشتە | تۆش خۆراکی گاڵ، بەرگی جاو بەشتە |
عالەم بە سنعەت چوون بۆ ئاسمان | تازە تۆ ئەگریت بۆ ئاخر زەمان؟ |
فەرمووتە کچان بۆ مەکتەب ئەچن | کەی خوا فەرموویە خوێندەوار نەبن؟ |
ئەوانیش وەک تۆ ئادەمیزادن | شەریکی پیاون حوڕ و ئازادن |
ژنی وڵاتان بوون بە کاربەدەس | تۆش ئەمر ئەکەی بخرێنە قەفەس |
نووسین بە کوردی تاکەی کوفرە لات | بۆچ لات ناخۆشە زبانی وڵات |
لێم زویر نەبی هاوڕێی ژینتم | کوردم وێنەی تۆ هەم هاودینتم |
بەڵام لە داخان کە وا دواکەوتووین | عالەم هوشیارە و ئێمە هەر خەوتووین |
ناچارم ئەیڵێم ئەوەی ئەیزانم | پڕئێشە زامی گۆشت و ئێسقانم |
مەلا عەبدوڵڵای تووتنچی پێنجوین | جوابی دایتەوە بە زووبانی دین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse