ماتەمە شیوەن کە ئەی دڵ چاوە ئەمجا بێرە ئێش
Appearance
ماتەمە، شیوەن کە ئەی دڵ، چاوە ئەمجا بێرە ئێش | وا دڵارامم دەکا عەزمی سەفەر ڕێی هاتە پێش |
ئەی ڕەفیقان ئیختیاری خۆم نییە کەوتوومە داو | تۆ خودا مەنعم مەکەن یارم بەزۆر ئەمکاتە کێش |
گەر بزانی حاڵی من مەعلوومە ڕەحمم پێ دەکەی | گشت بە بێگانەم ئەزانن ئاشنا و قەوم و خێش |
دڵ تەمای وا بوو ئیجازەی ماری زولفی وەرگرێ | ناگەهان دووپشکی ئەگریجەی هیلاکی کرد بە نێش |
ناری هیجر و سەیلی چاو نەکوژایەوە، نەبڕایەوە | خۆ سروشکم وا لە هەر دوو لاوە گۆنای کردە ڕێش |
مەنعی چی؟ دەرمانی چی؟ مەعجوونی چی؟ لوقمانی چی؟ | قەتعی خوێنی چاوی من ناکا خەنە و تورش و سرێش |
بۆ دەوای ئەم دەردە لوقمان و ئەرەستوو عاجزن | وا جنوونم! ئیجتینابم لێ دەکەن سەد قەوم و خێش |
پیاوی سست و ترسنۆک ناگاتە مەقسەد سابیری | چابوک و ئازا، بەکەیف و مایەشا زوو کەوتە پێش |
ئەم سەرئێشەی سابیری لوقمانی عاجیز کردووە | پێم ئەڵێن تەوقی سەرت بگرە وەسمە و خەل و سرێش |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|