Jump to content

ماتەمنامە (I)

From Wikisource
ماتەمنامە (1962)
by ئەسیری
307898ماتەمنامە1962ئەسیری
رەش دەپۆشین، شیوەنە کوردین لە مانگی ماتەمین ڕۆژی قوڕپێوانە ئەمڕۆ مێزەر و سەرپۆشە شین
ساڵ بەساڵ ئەم ماتەمە دەگرین لە بیرمان دەرنەچێ تا زەمانی تۆڵە دێ ڕۆژێکی وا خوڕەم ئەبین
شێخ عەبدولقادر و چەن سەد ڕەئیس و، شێخ سەعید لەم دەمە بوونە فیدایی نیشتمان و گەل، دینی موبین
شێخ عەبدولقادر ئەم زوڵمە گرانەی لێ کرا دیارە ئەرشەد بوو لە ئەولادانی فەخرولمورسەلین
بۆ نەسووتێ دڵ، جگەر بۆچی نەبرژێ وەک کەباب سەرکز و عاجز خۆمانین، دەردەدار و دڵ حەزین
بێ هیوا وو بێ پەناو و بێ بەش و، بێ جێ و ڕێ گۆشەگیری ناعیلاجین، دوور لە خەڵک و بێکەسین
چەن هەزارێکمان بەسێدارە بەناحەق بوون شەهید سەد هەزار کوژراومان ئێستەش لەسەر ڕوویی زەمین
سەد ئەوەندە زوڵم هەبێ، دەردیش هەزاران بێتە پێش هەر لەسەر ئەم بیرە وو ئەم ڕێگەیە سابیت ئەبین
مەرد ئەوە ماڵ و سەر و موڵکی لە ڕێی حەق دابنێ ئەی ئەسیری هیچە لای عاقڵ بەنامەردانە ژین


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).