لە یەک هەتا شەش ڕۆڵە بخوێنە
Jump to navigation
Jump to search
لە یەک هەتا شەش ڕۆڵە بخوێنە | تۆوی زانستی لە دڵ بڕوێنە |
لادە لە نەزان زانا بدوێنە | لەناو هاوسەران هونەر بنوێنە |
لەپاش خوێندنت شوو بکە بە لاوێ | بەراوردکراو لەناو چەند پیاوێ |
شەریکی عومر و ماڵ و ژیان بن | هەردوو خەریکی پۆشاک و نان بن |
ئەو لەم لاو لەو لا بۆت بێنێتە ماڵ | تۆش دامەنیشە بێکار و بەتاڵ |
یا مەکینەیەک بێنەرە بەرهەم | بۆ جلدروونت لە زۆر و لە کەم |
یا کڵاودروون یا سابوون کردن | دەسبەتاڵ مەبە تا وەختی مردن |
پاشەکەوتێ کەن وەختێ کە بووتان | فریا ئەکەوێ ڕۆژی نەبووتان |
کتێب گرەوەی دەسبڕی بێ دین | ڕێی ژووری نەدەی لەبۆ تێڕوانین |
ئەوانە کە دێو سەمەنۆک ئەکەن | ماڵی تۆ بۆ چی بەتاڵان ببەن |
بنێرن بۆ سەر قەڕاڵی فەرەنگ | غەزنەکەی بێنن سەراپا بێ دەنگ |
خۆی و منداڵی هەتاکوو ماوە | تەواوی ناکەن هێندە لێشاوە |
ڕۆڵە هەر پەنات پەنای خوا بێ | غەیری ئەو هەمووی لات کا و با بێ |
ئەو پیرەژنانەی کە فەرهاد ئەکوژن | خەریکن خوێنی هەژار ئەمژن |
وەکوو پێم وتی تەنها خوایە | دەرد و دەرمانی هەمووی لەلایە |
بێهۆشت نەکا تەزبیح و بەرماڵ | سەد بار بلەرزێ ڕێی نەدەی بۆ ماڵ |
پەنا هەر خوایە وازبێنە لە گشت | بێ ئەو ئارەزووت ناکەوێتە مشت |
تەزبیحی سەد و یەک دانە داوە | بەرماڵ و پەردەی بنێ بەو لاوە |
هەر خوایە تەنیا گیانمان لەبەرکا | هەر خوایە گیانمان لە بەدەن دەرکا |
ئیتر باقی تر فێڵ و جادووە | ئاگات لە خۆت بێ هەتاکوو زووە |
وەختێ ئەزانی کارت لێ ئەکا | ڕەهەندی مێرد و منداڵت ئەکا |
ئامۆژگارییەکەی من نەبەی لە بیر | بە کاردێ کچم بۆ جوان و پیر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse