لە یارانی سەلاحا بەختی بێچارەم بەجێ ماوە
Jump to navigation
Jump to search
لە یارانی سەلاحا بەختی بێچارەم بەجێ ماوە | لەقی نەگبەت لەسەر پۆپەی درەختی عومری پێچاوە |
بەیازی ڕووم بە زەردی ئاخری عومرم تەبەددول بوو | گوناهم ماری بێ ئامان لەسەر شان و مل ئاڵاوە |
تەمای باغی ئەمەل بووم ئاخری ڕەحمەت بەزەحمەت بوو | ئەبێ هەوڵی مەقامێ دەم تەمەننای ڕەحمەتم ماوە |
مەقامی پایەیی قەدری بگاتە مەرتەبەی ئەعلا | شەو و ڕۆژی بە ئەفواجی مەلایک دەوری گیراوە |
نەزەرگاهی ئیلاهی خانەقاهی حەزرەتی پیرم | زیارەتگاهی عامە هەر وەکوو کەعبە لە هەر لاوە |
بە نووری حەزرەتی باری دەر و ژووری منەووەر بوو | لەسەر سەفحەی دیواری سووڕەیی والتوبه نووسراوە |
ئەمین بە قەبری پڕ نووری بەهەشتی حەزرەتی پیرم | ئەمین حەزرەتی باری بە سەرما باڵی کێشاوە |
جەبینی پڕ لە نووری بۆ ضياء يوم الجزا فەرزە | زوو ئەم خێرخواهییە ڕۆژی ئەزەل لەو نووری خولقاوە |
عەزیزم ئارەزووی عەفوی گوناهانت دەوێ زوو کە | هەتا فرسەت لەدەس نەچووە هەتا شەمسی فەڵەک ماوە |
گوناهبارا مەقامی عەفوە هەڵسە ڕای و تەدبیرێ | هەتا عومرت لە دونیا پەنج و دوو ڕۆژێ بەقای ماوە |
زیارەتگاهی عەفوی عامە بەو شەرتە ئەدەب شەرتە | لەسەر سینە بەرەوڕوو بە لەسەر ئەژنۆ بەرەودواوە |
بۆ ڕێگەوبانی عەفوت لازمە ڕۆحیشت بسپێری | ئەگەر ڕۆحت لەناو جیسما لە حاڵی غیرەتا ماوە |
دڵێکی پاک و خاوێن ئیلتیجا بەرنە ئەبەر پیرێ | لە پیرانی قەدیمی باو و باپیری ئەسەر ماوە |
بەسە هەڵسە وەرە ناو کایە نۆبەی تۆبەیە عورفی | نییە باکم مەقامی حەزرەتی پیرم لەبەر چاوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse