لە گوێم دێ دەنگی لایلایەی وەتەن، دایک جگەرسووتاو
Appearance
لە گوێم دێ دەنگی لایلایەی وەتەن، دایک جگەرسووتاو | ئەڕێژێنێ بە سەر وێرانەکەی خوێناویا خوێناو |
ئەلاوێنێتەوە و ئەگری، سەری شینە لە ماتەمدا | شەو و ڕۆژ کۆتەڵی منداڵەکانە وا لەبەردەمدا |
ئەڵێ: لەو گەردشەی کوردا، کوڕی چاکم هەبوو کوژران | ئەوەش مابوو هەموو مردن، لە برسا بێ کفن نێژران |
خودا پاداشی ئەم تەنگانەیەی وا دایەوە و وام دی | بەپێی خوی هاتە بەرپێم تاجی گەوهەردارەکەی کوردی |
سەلاحەدین جەلالی وای نەبوو تاریخ لەبەرچاوە | هەموو پاشای بەبان مردن بە حەسرەت ڕۆژێکی واوە |
شەوێ دەس ئەهرەمەن کەوت خاتەمی مڵکی سلێمانی | کەچی میر و گزیری پێ ئەکرد، قەدری وەها زانی |
بەدەم ئەم ناڵەوە، دەستی درێژ کرد، خستیە سەر شانم | وتی: تۆفیق هاتیتەوە، بۆ باری میحنەت، ئەیزانم |
بەڵێ حاڵم پەشێواوە، فڕندە باڵی سووتانووم | نەما غەیری کەلاوە، شەو، بناڵێنە لەوێ وەک بووم |
وتم: دایە، کە دایکم مرد! نەگریام، چونکە تۆ ماوی | ئەگەر ئەولادەکانیشت بکوژرێن، تۆ دەبێ چا بی |
قەسەم بەو عەزمی کوردەی شانی «ریچارد»ی بە شیر ڕووشان | کڵاوی کورد ئەبێ قووچ بێ کە هات و شانی خۆی جووڵان |
شەوێ پیاوێک لە بەفرا ما، نەمرد ئاگرێکی دووری دی | لە لای من نائومێدی کفرە، ئەم ئاگرەی دڵم بۆ کێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|