لە ڕێ گوزارێ لە ناو ماشینێ
Appearance
لە ڕێ گوزارێ لە ناو ماشینێ | تووشم بوو وە تووش شۆخی شیرینێ |
باڵا عەرعەرێ لەشوولارەزم | دولبەری شۆخی دیدەمەس خوێن گەرم |
ناسک نەوهاڵێ ڕەعنا دولبەرێ | گەردەن مینای تەڕ شمشاڵ کەمەرێ |
ڕوومەت تەڕ، ناسک، کاڵ و پەمەیی | دەم گرد و لێو سوور خشت و غونچەیی |
وە عیشوە ناز و وە نیو نیگاوە | جار جار وە لاما کە لای ئەداوە |
دڵمی ئەپێکا جەرگی ئەسووتان | ڕۆحی شێت ئەکرد فامی ئەشێوان |
وە تیری موژەی سەد دڵ ئەوگارە | چەن شاهان وە دەرد عیشق دووچارە |
کەوتمە تۆڕداو سیاپەرچەمێ | گیرۆدەی خاڵی چەناکە و دەمێ |
ئەوگار و عەوداڵ دڵ شێت و لێوە | وەک مەحنوون ماوام سەرحەد و کێوە |
مینە مەر یەزدان خۆی بکات چارم | بکات دەرمانی دڵەی زامدارم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|