Jump to content

لە وەختێکا کە زۆر مات و غەمین بووم

From Wikisource
لە وەختێکا کە زۆر مات و غەمین بووم (1965)
by مینە جاف
303992لە وەختێکا کە زۆر مات و غەمین بووم1965مینە جاف

جواوی نامەی شێخ ئەمین کوڕی شێخ عەبدوڵڵای کانی قادر

لە وەختێکا کە زۆر مات و غەمین بووم لە ژووری ماتەما گۆشەنشین بووم
خەیاڵ و بیر و ئەفکارم بە جارێ لە شوێن یاران ئەگەڕیان گشت دیارێ
لە پڕ کردی بە ماڵا؟ بەشیرێ خۆشیی دامێ بە چی؟ نامەی دەبیرێ
تەماشام کرد یەکایەک هۆنرا بوو چەپێ گوڵ دیاری دۆس بۆ برا بوو
گەلێ مەمنوون و دڵشاد بووم و خۆشحاڵ غەمم ڕۆیشت، خۆشی وارید بوو دەر حاڵ
نەجیبیی خۆتت ئیسبات کرد بەڕاسی لە ئەشعاری شیعاری یەک شوناسی
بەیانت کردبوو، کاکە لە نامە کە نیوەی دیدەنی خەتت و پەیامە
برا گیان هەر وەکوو زەربوالمیسالە مەراسیل ناردەنی نیوەی ویسالە
وەهایش فەرموویە دانایی هونەرمەن: «شنیدن کی بود مانند دیدن»
بە تەنیا نامەیەک و یەک دوو ئەشعار تەواو نابێ یەکێ و پەیمان و کردار
تەواوی دەستی بەستراوە گیانە بە چاو پێکەوتنی یەک بێ بەهانە
حسابی قەومیەت لێل من مەکە تۆ ئەزانم قەومی کورد تەونێکە بێ پۆ
نامەی شێخ ئەمینی شێخ عەبدوڵڵای کانی قادر
مودەتێکە تاسەخوازی دیدەنیم بۆ میری جاف حوببی وەک داری ژیان سۆزە لە دڵما بێ گەزاف
چونکە مەعلوومە سەرۆکی کورد و گۆرانن هەموو یا بە بیر و تیر و تەدبیر یا بە شمشێر و تەناف
کاک ئەمینی یومنی یەعنی میری گۆبان و کەلار حوببی ڕاکێشی دڵە مەیلم هەیە بچمە تەواف
ئارەزووم وایە هەموو ساتێ بە خزمەت ئەو بگەم چونکی دڵسۆزە لە بۆ کورد عەینی واو و لام و حەرفی قاف
بۆ دەس ئاوێژی سەخاوت هەڵبژیراون هەموو بۆ ژیانی کورد و گۆران دڵ وەکوو ئاوێنە ساف
من ئەمین و تۆ ئەمین و تاڵەبانی و جاف و کورد با وەکوو جوتێ برا ڕاگیر بکەین بۆ ڕۆژی قاف


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).