لە هەوری دڵ پەیابوو باد و بەرق و ڕەعدەکەی جاران
Appearance
لە هەوری دڵ پەیابوو باد و بەرق و ڕەعدەکەی جاران | فەوارەی چاوی من فرمێسک ئەڕێژن هەر وەکوو باران |
لە تاوی ئاگری دووریت نەماوە سەبر و ئارامم | بەسەر ئەم ئاگرە ئاوێ لەڕێی پێغەمبەرا یاران |
ئەگەر ئایاتی قورئانە ئەگەر هەنگوین و لوقمانە | پەیا کەن گورج و ئازانە لە دەشت و شار و بازاڕان |
خودایە تۆ حەکیمی حازقی بۆ خاتری قورئان | شیفایێ زوو بە زوو نازڵ بکەی بۆ دەردی بیماران |
لەبەر لەیلایە مەجنوونم لەبەر شیرینە فەرهادم | مەکەن مەنعم لە گریە و شیوەنی سارا و کۆساران |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|