لە ناو ڕەزانا
Appearance
لە ناو ڕەزانا، لە ناو ڕەزانا | ئەگەڕام بە ناو ڕستی مێوانا |
مێوم دی لە توێی شێوەی عوریانا | گرژ بووبوو لە ناو گەڵاڕێزانا |
وەختی بەوەرزی تەرزی خۆش تەرزی | سەری بەرز ئەکرد بە بەرگی سەوزی |
هێشووی مرواری گەردنی بەرزی | بە بای غروری شۆخی ئەلەرزی |
تیفتیفەی ئەدا نمنمەی باران | بۆ تامەتامەی گرۆی مەیخواران |
گەڵای بۆ خەنەی زوڵفی نازداران | ترێکەی ئەبوو بە دیاری یاران |
ئێستا بێ بەر و بێ سەر و سامان | ڕەنگزەردی وەرەم سەر تا بە دامان |
بە شنۆی خەزان وێنەی نەمامان | ئەلەرزێتەوە ئامان سەد ئامان |
پرسیم: ئەی هەڵەم، دانەت بێ هەڵەم | بۆچ زەرد هەڵگەڕای بە دەردی وەرەم؟ |
شەراب لە میوەی تۆ دێتە بەرهەم | ئەبێ بە شفای پەژارە و ئەلەم |
توخوا پێم بڵێ، چییە ئەم دەردە؟ | ئەم پەشێوییە و ئەم ڕەنگە زەردە؟ |
ئەم بێڕەنگییە، بەم قەوزەی سەردە؟ | ئەم مەلوولییە وەک ئازیز مەردە |
وتی: لێم گەڕێ، دەروون لە غەم کەیل | منیش وێنەی تۆ کەوتمە سەودای لەیل |
عاشق بووم بە ڕووی ئەستێرەی سیوەیل | شۆڕی کەوتبووە دڵەکەی پڕ مەیل |
پرشنگی جەوری هەڵیقرچاندم | سەودای دڵداری جەرگی سووتاندم |
دوایی بێ مەیلی خۆی پێ نواندم | بای بێ وەفایی هەڵیوەراندم |
وەسیەتی من بێ، جوانت خۆش نەوێ | کێ دیویە وەفا لای جوان دەست کەوێ |
گیرۆدەت ئەکا بە تەنها شەوێ | لەپڕ وەک ئاسکی سڵ لێت ئەڕەوێ |
ئێستا وەک جوانان ڕۆڵەی زەمانە | کەمەندت ئەکەن بە گیانە گیانە |
بۆ ئیش پێڵاوت لەسەر چاوانە | کە ئیشیان نەما دەردت گرانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|