لە موسوڵمانەوە بۆ جەنابی حەقق مەزبەتە بێ
Appearance
لە موسوڵمانەوە بۆ جەنابی حەقق مەزبەتە بێ | چ ڕەوای حەققە عەدوو حاکمی ئەم میللەتە بێ |
مەلیک و سەیید و بەگزادە فیرار و چەتە بێ | فوقەرا و ئوسەرا هەر بەشی ئەم زیللەتە بێ |
عولەما و قازی هەم موفتی ئەم بیدعەتە بێ | |
لە سولەیمانی و کەرکووک و وڵاتی کفری | نووری چاوانی ئەگەر تابیعی زوڵم و کوفری |
وەرنە وەک جەعفەری تەییار بە باڵیش بفڕی | بە خودا بێ هونەر و زوشت و لە خانەی سفری |
تا فەلەک سالاری ئەم کۆمەڵ و جەمعییەتە بێ | |
ئەم غەم و نەگبەتە چەوتی ڕەوشت و ئیقباڵە | چونکە ئەم عالەمە ئیغوا بووە عالەم ضاله... |
عولەما و سولەحا تالیبی گەنج و ماڵە | شکی تێدا نییە ئەم دەردە جەزای ئەعمالە |
یاخودا ئاخری ئەم هەیئەت و وەزعییەتە بێ | |
تاقمێ گەرچی نیزاعیانە لەسەر ئیستیقلال | ناویان دەرچووە بێچارە بە سووئی ئیستیعمال |
چونکە بێ پارەن ئەگەر لێرە بکەن ئیستیحسال | لە کنم وایە بە تەییارە دەکەن ئیستیدلال |
ئەم نییەت چاترە عالەم لەسەر ئەو نییەتە بێ | |
دین و ئیمانی هەموو دەوڵەت و میللەت پارە | مەنشەء و مورسی ئەنواعی موزیللەت پارە |
چییە دەرمانی غەم و میحنەت و عیللەت پارە | مەسقەلی قووەیی ئیدراکی دەلالەت پارە |
سابیری لۆردە ئەگەر ئەگەر واقیفی ئەم حیکمەتە بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|