لە لای ئەوانەی کە ویژدان باوە
Jump to navigation
Jump to search
لە لای ئەوانەی کە ویژدان باوە | لە ڕابواردندا ژن نیوەی پیاوە |
کە ڕەگی دارت لە ژێردا پچڕاند | گەڵای ڕەونەقی دارت هەڵوەراند |
ئەسپێکی ڕەسەن هەرچەند کە لەڕە | گەلێ لە کەری قەڵەو چاکترە |
شەربەت هەر چەند خۆی شیرین دەنوێنێ | هەر ئاو تینوەتی تەواو دەشکێنێ |
ئەو دەوڵەمەندەی لە خوێش نەپرسێ | ئەبێ لە سەر و ماڵی بترسێ!! |
ئەو قەلەندەرەی ویژدان یاریەتی | تەڵای دەستەوشار خزمەتکاریەتی |
ئاگری بەدخوڵق، خەڵق شەیدا ئەکا | خوێندن بڵێسەی پێ پەیدا ئەکا |
لەم زەمانەدا کە کیزەرییە | کچ با حۆریش بێ دەردیسەرییە |
بووی بە خەزووری پیاوی شەڕانی | ئەبێ کچەکەت لای خۆت بزانی |
یا پیاو دەکوژێ یا خۆ ئەیکوژن | کە وابێ کچی تۆ نابێ بە ژن |
چیت لە دڵایە زمانت وابێ | هەوڵی ئەوەت بێ واتەت ڕەوا بێ |
ئەوی ڕوو گرژە خەسارەمەندە | ئەوەی ڕوو خۆشە ئەو دەوڵەمەندە |
کە شەڕانیت دی پێی بڵێ بەگم | ورمزیارت دی تۆ بڵێ لەکم |
پارە وتوویە سەخت و سەرسەختم | نەمدەن بە سەخی حەپسی بەدبەختم |
سەبری عاشق و پارەی دەست بڵاو | قەرار ناگرن بیشیان خەیتە داو |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 576 و 196
1939/08/17
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse