لە عەشقی حوسنی خەتوخاڵی نێرگسی شەهلات
Appearance
لە عەشقی حوسنی خەتوخاڵی نێرگسی شەهلات | ئەسیرە چەن دڵی زاری فەقیر و چەن شەهلات |
خەیاڵی خامە ئەگەر بێتە وەسفی تۆ خامە | هەزار هەزاری زوبان شێتە بێتە نەغمە سەرات |
چ دڵبەرێکی عەجەب دڵبەرێکی ئەی جانا | لە نازی دیدەیی بازت دڵان ئەبێتە فیدات |
ئەگەرچی ئێستە هەڵات ڕؤژلە گەل بەعیشوە، بەڵام | کە حوسنی تەلعەتی تۆی دی خەجاڵەتانە هەڵات |
مەڵێن لە زەربەیی غەمزەی چ کەس بەرین لە برین | نیشانی زامی دیارە لە پیر و جوانی وڵات |
1925
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|