لە عالەم فاش و مەشهوورە کە من مەستی مەیی عیشقم
Appearance
لە عالەم فاش و مەشهوورە کە من مەستی مەیی عیشقم | بە حوققەی دەم، بە جامی دیدە، مەمکی تونگی مینا بێ |
لە حوجرەی عیشقدا ئەمشەو موتاڵام «حاشیە»ی زولفە | بە لالەی کوڵمی گوڵگوونی بە دوو شەمعی هەڵایسابێ |
لە ئاهی عاشقی ڕووتە غوباری عاریزی سافت | دەنا جامی بلووری خەددی تۆ کێ دی خەتی دابێ |
خەیاڵم شەونخوونی بردەسەر دەستەی سپای زولفت | دەبێ ئەمشەو لەبەر وی بێ کە وا مەغشووش و شێوابێ |
تەنافی گەردنم کە زولفی زوننارت، کە بێزارم | چ خۆشە گەر بڵێن عاشق بە زولفی یار خنکابێ |
کەنارم جۆیبار و دامەنم پڕ گوڵ لە ئەشکی سوور | ئەگەر مەیلی قەدیمیشی نەمابێ بۆ تەماشا بێ |
عەیارێکی نییە دڵ دڵبەرا! کێشانی پێ ناوێ | کەبابی جەرگ سووتاوە، یەقینە قیمەتی نابێ |
تەن و ڕۆحم لە تەحت و فەوقەوە مەشغووڵی جۆڵایین | دەبێ بەو ساعیدی سیمین تەنافی زولفی هەڵدابێ |
دوو چاوی من تەمی هێنا کە تۆ زولفت بەڕوودا خست | شەوی یەڵدایە ئەوڕۆ یا مەگەر خورشیدە گیرابێ |
لەنێو زوڵماتی ئەگریجەت شوعاعی ڕووتە دەنوێنێ | تەجەللی نوورە، یا زاهیر لە جانب تووری سینا بێ |
ستارەی بەختی من ئەوشۆ تلووعی کرد کە تۆ هاتی | سبەینێ و ڕۆژە لەم عیدە، بڵێ نوور و سەفای وا بێ |
لە سایەی هیممەتی پیرە حەسەن! دوشمن موتیعی تۆ | دەنا سەی بەد تەرەس کێ دی بەبێ زەحمەت پەتی دابێ؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|