لە دەشتی سینە هەڵگیرسا بڵێسەی ئاگری جاران
Appearance
لە دەشتی سینە هەڵگیرسا بڵێسەی ئاگری جاران | عیلاجێ ئاوی تەدبیرێ لەڕێی پێغەمبەرا یاران |
ئەگەر تەعویزی دەرمانە ئەگەر تەدبیری لوقمانە | پەیا کەن گورج و ئازانە لە دەشت و شار و عەتتاران |
لە تاوی ئاگری دووری بە غایەت دڵ پەرێشانم | خودایە زوو بنێری تۆ حەکیمی دەردی بێ دەرمان |
شەرارەی ئاگری کوورەی دەروون نەکوژایەوە ئەسڵا | کە فرمێسکم بە دەشتی سینەدا ئەڕژێ وەکوو باران |
دوعا یا تیببی جالینووس، موفیدی شەرعی یا کابووس | لە دەردی عاشقان مەعکووس دەبێ دەرمانی عەتتاران |
لە تاوی ئاگری دووری سەبووری دڵ نەما ڕەببی | سەبەبسازی بکەی هەر تۆی حەکیمی دەردی بیماران |
عەجایب ئاگری سینە بە فرمێسکم نەبوو ساکین | کە سابیر سەیلی ئەشکی وا ئەبارێنێ وەکوو باران |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|