لە دووری قامەتت جانا هەتا کەی دڵ بە ئەفغان بێ
Appearance
لە دووری قامەتت جانا هەتا کەی دڵ بە ئەفغان بێ | بڵێ پێم تووخوا تاکەی وەها سووزان و بریان بێ |
دەپرسی گەر لە ئەحواڵم نیگارا دوور نییە وەڵڵا | لە عەشقی شەمسی ڕوخسارت دڵم وەک شەمعی گریان بێ |
لە جەمعی عاشقانت دا عەزیزم هەر بە تەنها من | دەبێ تاکوو مەماتم تێ بەراتم تیر و پەیکان بێ |
دەزانم تا وەکوو ئەمرم نیشانەی تیری برژانگم | هەتا ڕۆژێ حەیاتم بێ ئەبێ دڵ زار و ناڵان بێ |
فەقەت بەم موژدە دڵشادم شەهیدی عەشقی باڵاتم | ئومێدم هەس لە مەحشەردا حسابم لێل شەهیدان بێ |
کە مائیل بوو بە نووری ماهی ڕوخسارت دڵم زانیم | لە جەننەت دا ئەبێ جێگام لە سەحنی باغی ڕیزوان بێ |
دەکەن مەنعم ئەڵێن مینە لەبەر چی وێڵی هەردانی | دەڵێم لۆمەم مەکەن عاشق ئەبێ ماوای بیابان بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|