لە درزی پەچەوە
Appearance
جادە چۆڵ و سێبەر بوو، کات بەیانی، | ئەڕۆییشتم خەیاڵاوی ئەمڕوانی: |
بۆ سەوزایی دەوروپشتم، بۆ ئاسمان | بۆ شاخی بەرز، خانووی تازە، دنیای جوان |
ئەڕۆییشتم بە ئەسپایی، کش و مات، | لاشە سست و دڵ کەیلی تاسە و ئاوات! |
لەپڕ، نازانم چۆن سەرم هەڵبڕی | بەرامبەرم بەژنێ دەرکەوت وەک پەری! |
لەگەڵ ئەوەی لە عاباوە ئاڵا بوو، | لە دیمەنی شیرینی ئاشکرا بوو، |
باڵابەرز و بچکۆلەپێ و ئیسکارپین | گۆرەوی و پووز: سفت و سپی و ئاوریشمین! |
ئەڕۆییم و دزەی نیگام جارجارێک، | لە ژێر عابای ڕەشا ئەیدی نازدارێک: |
بە ڕەوتی کەو، لەنجەی تاوس و قومری | گورج گورج، جوان جوان ئەهات و جادەی ئەبڕی |
مابووی بگاتە عاستم چەن هەنگاوێ، | درزێ کەوتە پەچە و دیم نیگای چاوێ، |
دەست و پەنجە و مەچەکێک و نیگایەک | چی بنووسم؟ خوایە هێزی ئینشایەک! |
قۆڵ و مەچەک ساف و سپی وەک شووشە، | سەرپەنجەکان یاقووتێک بوون بە ورشە، |
بێینە سەر چاو: چاوێک، بڵێم چ چاوێک؟ | کانیی سیحر، دەریای عیشوە، گێژداوێک، |
کە وا کەوتە بەر شەپۆلی هەستی من، | لەو ڕۆژەوە هەر نوقم ئەبێ بەرەو بن! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|