لە خەودا شەرع و دینم دی دەگریان
Appearance
لە خەودا شەرع و دینم دی دەگریان | بە دەستوورێ کە مردوو بێ پدەریان |
کە چاوم کەوتە شین و باوکەڕۆیان | دڵ و جەرگم لە تاوا بوونە بریان |
ئەگەرچی دڵڕەق و غەرقی گوناهم | منیش بوومە شەریکی دەردەسەریان |
لەپاش ئەم شیوەن و گریانە پرسیم | کە چی بوو باعیسی دەرد و کەدەریان |
جەوابیان دا بە دەنگی نەرم و مەحزوون | لەبەر ئازار و سووتاوی جگەریان |
برادەر تەعزییەی شێخ و مەلایە | لە دونیادا نەما شوێن و ئەسەریان |
کە ئەهلی دین نەماوە ئەهلی دونیا | هەموو دوورن لە ئەمری پێغەمبەریان |
چرا بکوژێتەوە تاریکە دونیا | پدەر مرد و هەتیو ما ڕووت و عوریان |
ئیتر بێ حورمەتی شێخ و مەلایە | خوسووسەن عالیمی مێزەربەسەریان |
ئەوان بوون قەدری شەرع و دین بزانن | نەمان و شەرع و دینمان قوڕ بە سەریان |
موسوڵمانی ئەمێستا ئیسم و ڕەسمە | پەرێشانن بە خزمەت گا و کەریان |
پەنا بە خوا لە شەڕی ئەم زەمانە | زوبان بگرن نەبن تووشی زەرەریان |
لە ئەبنائی زەمان دڵ هەڵئەشێوێ | نەزیک و دوور حەزەریان تا سەفەریان |
بە شەربە و شۆربا ڕازی بە سابیر | بەشەر با بێنە شەڕ دووری لە شەڕیان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|