لە حەسرەتی قەدەمی بەهار گوڵی وشکی ئەرز ژیایەوە
Appearance
لە حەسرەتی قەدەمی بەهار گوڵی وشکی ئەرز ژیایەوە | لەبی غونچە و گوڵی یاسەمین بە قدوومی بەهارە گەشایەوە |
بە تەبەسسومی ڕوخی نازەنین کەژی خەفەت و مەرارەتی دڵ | وەکو بەفری شاخە بڵندەکان بە هەتاوی بەهار دەتوایەوە |
کەڕەتێ لە چەمەن نەزەرم ئەکردە گوڵ و لە بولبول و عیشقیان | هەچی بولبولە لەباتی گوڵان بە تەغەننییان ئەخولایەوە |
چ مەنازیرێکی عەجەب لەتیفی هەبوو لە بەری بەیانییا | قەدی گیا بە چەشنی ڕوو زوڵفی یار بە نەسیمی سوبح ئەگەشایەوە |
بە نیگای سرووری شەواهید و تەبەسسومی لەبی ئاڵی دۆست | کەمەری ئومێدی ڕەقیبی بەد وەکوو جیم و نوون ئەچەمایەوە |
لە بەهاری پڕ فەرەح و سرووری وەها کە عالەم بێ غەمە | بەشی من کە فایقی زێوەرم لە غەمی زیاد چ نەمایەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|