Jump to content

لە تەئریخی هەزار و سێسەد و سی و شەش کە مەشهوورە

From Wikisource
لە تەئریخی هەزار و سێسەد و سی و شەش کە مەشهوورە (1969)
by سابیری
306461لە تەئریخی هەزار و سێسەد و سی و شەش کە مەشهوورە1969سابیری
لە تەئریخی هەزار و سێسەد و سی و شەش کە مەشهوورە سەفەربەر چوو گرانی هات و شێوا شار و مەعموورە
گەلێ شاهـ و ئەمیر و قازی و موفتی کە سوورگوون بوون گەلێ زەنگین و حاجی ناعیلاج موحتاجی هاموون بوون
بزانن مادەری دونیا کە مەمکی نایە دەم زاتێ کە سەد حەولیش بژی، حەولیش بدا حولێکی ناداتێ
منیشی وا زەبوون و عاجز و ڕووت کردەوە گێتی ئاپاردی مالمی هپ بزبتون شو بی وفا گێتی
کە ڕووت و سووکی کردم مەقسەدی وابوو کە بمهاوێ بە شاخ و دەربەنی دێلێژەدا بمدا وەیا خاوێ
لە سایەی لوتف و ئیحسانی خودا و هیممەتی پیری لە زەربەی تیغی چەرخی بێ سەر و پا نەمدی تەئسیری
عەجەب قوتبێ، عەجەب پیرێ کە ناوی شێخ ڕەزا سوورە مەقام و مەرقەدی دێلێژەیە مەعلووم و مەشهوورە
زیارەتگاهی خاس و عامە نەزدی عالیم و عامی کەرامات و مەقاماتی میسالی شێخی بووستانی
فیووزاتی زەریحی ئاشکارا اظهر من الشمس لدي التحقيق اوقات فسوولی ئەربەع و خەمس
کە داعی ساڵی قاتی چوومە دەرگا و مەرقەدی پاکی دڵی تەنگم موفەڕڕەح بوو نەما ئاساری غەمناکی
لە پاشی فاتیحاخانی و زیارەت کردن و تەعزیم وتم یا شێخ ڕەزا سا هیممەتێ شیعرم بکەی تەعلیم
بیحەمدیللا ئیتر لەوساوە کارم شیعر دانانە کەسێ میوانی سوڵتانە چ باکی ئاوە یا نانە
غەزەل کۆتا کە مەنزوومەی درێژ نەختێ مەلەل دێنێ مەبادا کەس لە بەیتی تۆ عەقیدەی ئەو خەلەل بێنێ
کە لەززاتی لە زاتی شێخی دی زاتی شکا بۆیە کە ساحیب زاتە سابیر هەر وەکوو تووتی سوخەنگۆیە

1917


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).