لە تۆم مەتلووبە ڕەببی کەڕ بێ شەیتان
Appearance
لە تۆم مەتلووبە ڕەببی کەڕ بێ شەیتان | هیوادارم خودایە دوور بێ لێمان |
سیاچارە ڕووە و مەشریق هەڵ ئەدرێ | نیشانەی هەڵگەڕانی جافە دیسان |
نیشانەی هەڵگەڕانی ئاری جەرگە | نیشانەی ڕۆینۆی ئێمەس ئە کێوان |
نیشانەی شێتیی و ویڵی و نمانە | نیشانەی مەحوی عەقڵە و هۆش و عیرفان |
نیشانەی شیوەن و ناڵینی دڵمە | دووبارە ڕوو ئەدا هاوار و گریان |
دووبارە تێتە سوێ زامانی دووری | دووبارە سەر ئەداتۆ دەردی هیجران |
دووبارە هەر وەکوو مەجنوون بە شێتی | ئەسوورێمۆ بە عەوداڵی لە کێوان |
دووبارە خوێن بە خوڕ ئەڕژێ لە چاوم | دیسانۆ مینە ئاسا و دیلی هەردان |
1942/4/8
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|