لە تاوی ئاگری عەشقی پەری ڕوویێکی قەد بەیداخ
Appearance
لە تاوی ئاگری عەشقی پەری ڕوویێکی قەد بەیداخ | خودا ئاگاهە یەک لەحزە نییە جەرگ و دڵم بێ داخ |
کە زولفی ڕوومەتی پۆشی سەراپا خەڵکی مەجنوونە | کە دەرخا ڕوویی شیرینی وەکوو فەرهاد دەچن بۆ شاخ |
بە غەمزەی چاوی بیماری ئەزانن چەند پەرێشانم | میسالی باخی بێ خاوەن وە یا بوستانی بێ چەرداخ |
بە باڵا سەروی بوستانە، بە ڕوخساری گوڵستانە | بە شەو ساقییی مەستانە، بە ڕۆژ بێ مەسکەن و سۆراخ |
بە غەمزەی چاوی سەححاری مەلەک ڕەقس و سامایانە | لە شەوقی حوسنی شیرینی بەشەر کەوتوونە شاخ و داخ |
گوڵی حوسنی کە بنوێنێ بەشەر ئارامی نامێنێ | وەکوو بولبول ئەناڵێنێ لە شار و دەشت و باخ و شاخ |
نیشانم دەن ئەگەر دیتان، نیشانێکە لە مەردیتان | کە چونکە هیچ کەسێ نەیدیوە قەت ئینسانی وا گوستاخ |
چ حاسڵ سابیری هاوار ئەکەی، قاتیل لە دەس دەرچوو | هەتا ڕۆژی قیامەت قاتڵت پێناکرێ سۆراخ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|