Jump to content

لە بەندیخانەیی دەرد و غەما تا کەی نەزارەم کەن

From Wikisource
لە بەندیخانەیی دەرد و غەما تا کەی نەزارەم کەن (1956)
by عارف عورفی
308100لە بەندیخانەیی دەرد و غەما تا کەی نەزارەم کەن1956عارف عورفی
لە بەندیخانەیی دەرد و غەما تا کەی نەزارەم کەن دەخیل ئامان لەڕێی خوادا وەرن ئەمجارە چارەم کەن
فەلەک کۆستت کەوێ یاخوا بڕووخێ تاق و ئەیوانت بەبێ سووچ و گونەهـ بۆ سور کنی ئەم خاک و شارەم کەن
هەزارانی تەڵاق دا سێ بە سێ ئەم پیرە فەرتووتە خورووی دانامرێ هێشتا ئەڵێ دووبارە مارەم کەن
بە حیلە دەستەمۆ نابم مەگەر شەمعی ڕوخی دەرخەن بەوێنەی تەیری ناو لانە بە شەو تووشی شەوارەم کەن
نەوەک تووشی نەخۆشی بێ، ڕجام وایە لە ئێوە من نەک دەرمانی دەردی چاوی ئەو یارە قەنارەم کەن
هەتا کەی دەردی هیجرانم گوناهی من ئەبێ چی بێ بەسە تاقەت نەما بەس تووشی ئەم دەرد و مەرارەم کەن
سوتا خانەی سەبووریم و کڵوکۆی دامرا سینەم عیلاجی دەردەکەم یاخۆ لەڕێی خوادا ئیدارەم کەن
بە ڕەغمی ئەم هەموو قەهرەی لە دەس ئەو یارە چێشتوومە دەس هەڵناگرم هەتا ماوم بە خەنجەر پارە پارەم کەن


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).