لە بەندیخانەدا
Appearance
ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە | ئەم کەلەپچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە |
زۆر دەمێکە چاوەڕوانی زڕزڕەی زنجیر ئەکەم | سەیری ئەم زنجیرە کەن، وەک زێوەری شاهانەیە |
بووکی ئازادیم ئەوێ، خوێنم خەنەس بۆ دەست و پێی | حەڵقە حەڵقەی پێوەنم بۆ پڵپڵە و لەرزانەیە |
گەرچی دوژمن وا ئەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبم | باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابیخانەیە |
بیری ئازادیم لە زیندانا فراوانتر ئەبێ | قوڕ بە سەر ئەو دوژمنە هیوای بە بەندیخانەیە |
گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییە | تۆپ و شەستیر و کەلەپچە لام وەکوو ئەفسانەیە |
چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ ڕزگار بکا | میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە |
چەکی شۆڕشگێریی من نووسین و بیر و باوەڕە | ڕاپەڕینە، هەڵمەتە، پڕ نەعرەتەی کوردانەیە |
گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم | نۆکەری و سەر دانەواندن کاری نامەردانەیە |
قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم | سەد هەزار لەحنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|