لە بەزم و ڕەزمی ئەم دەورە کە عالەم هەندە بێ باکا
Appearance
لە بەزم و ڕەزمی ئەم دەورە کە عالەم هەندە بێ باکا | خەیاڵی مردن و حەشر و حیسابی ئەو سەری ناکا |
دەترسێم زۆر لەسەر ئەم حاڵە قابیز بێ بەرم لاکا | «دڵا هەستە بەسە ئیتر تەعەمموق بەس لە دونیا کا |
لە بۆ ڕۆژی قیامەت حەول دەو ڕووی خۆت لە مەولاکا» | |
لە ڕێگەی ساڵحان خۆت لامەدە بۆ ڕێی ڕەزیل و خنس | مرادت هەر خودا بێ گوێ مەدە لۆمەی عموومی جنس |
ڕەفیقیشت نەبی بگرە بە قوڕئان و شەریعەت ئونس | «لە ئەقوالی ئەبالیس و شەیاتینانی جینن و ئینس |
تەجەننوب کەو تەشەببوس هەر بە فەرماییشی تاها کا» | |
بە ئیخلاسی عەمەل دونیاو ڕیا هەردووک موتەللەق کە | بە زیکری خوا لە قەلبت دەرگەیی شەیتان موغەللەق کە |
بە فیکری مردن و قەبر و سوئالیش دڵ موفەللەق کە | «عەلائیق کەم بکە خۆت وا بە ڕێگەی دین موعەللەق کە |
هەتا ماوی زەخیرەو زادی پاش مردن موهەییا کا» | |
لە تاعەت هیچ مەکە تەقسیر دڵ و جەرگت بکە بوریان | مەبە چیدی فیدای دونیا دەمێ واز بێنە لەو توغیان |
لە پێش مردن بکە تەدبیری دەفعی قەسوەت و عیسیان | «لە پاش مردن نەفع نادا تەزەڕڕوع زاری و گریان |
ئەگەر عەقڵت هەیە ئێستا وەرە کۆشش لە بۆ خوا کا» | |
تەماشای ئایەتی «لَا تَقْنَطُوا» کە چۆنە لوتفی خوا | لە بۆ عەبدانی موسریف وەعدەیێکی چۆنی فەرموو خوا |
ئەتوش وەک وان مەڵێ تۆبەم قەبوڵ نابی لە خدمەت خوا | «گوناهت گەرچی بێ ئەندازەیە ئەمما وەرە توخوا |
دەخالەت بەو شەهەنشای ساکینی یەسریب و بەتحا کا» | |
کە چونکە هەر ئەوە شافیع، مودەببیر خۆیتی ئەو سەروەر | عیلاجت زوو دەکا مەعلووم لە سوتانت دەباتە دەر |
جەلەو کێشت دەبی بۆ ڕێی نەجات تا حەوزەکەی کەوسەر | «ئەوا ئەو زاتە وەقتی شیددەت و ئەهوالەکەی مەحشەر |
لە بۆ ئەو بەس کە زاتی حەق بە «سَلْ تُعْطِي» مونادا کا» | |
لە بۆ چاوشۆڕی ئوممەت ئەو وەکو زەڕڕین کولاهێکە | لە حەشرا سەر بڵندە بەو لە چاو عالەم کە شاهێکە |
وەرە ئەمجا تەماشای کە، کە ساحێبی چ جاهێکە | «کە شاهێکە لە بۆ ئوممەت نییە میسلی پەناهێکە |
لە وەقتی زەلزەلەی ساعەت «أَنَا لَهَا» کە دەعوا کا | |
«محبّ المحسنينَ» ئەو، «كبير المرسلينَ» ئەو | «طبيب المقتدينَ» ئەو، «منجّني التابعينَ» ئەو |
«أمين المسلمينَ» ئەو، «حبیب المهتدینَ» ئەو | «شفيع المذنبينَ» ئەو، «رحمة للعالمينَ» ئەو |
لە فەزلی ئەو تەماشای «سَوْفَ يُعْطِيكَ فَتَرْضَى» کا» | |
وەرە عاجز هەتا ئێستا کە مەغروور بووی لە عالەم نیز | لە شەیتان و نەفس بۆ خۆت هەتا ماوی بکە پەرهیز |
نەوەک بۆ مردنیش ببنە قەرین ئامێزی دەر ئامێز | «عومەر» بۆ تۆمە ئیتر مائیلی دونیا مەبە هەرگیز |
وەفای بۆ کەس نەبوو نابی، هەمووی چاندینە لەم خاکا» |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|