لە بەحری میحنەت و غەمدا هەموو عالەم پەرێشانە
Appearance
لە بەحری میحنەت و غەمدا، هەموو عالەم پەرێشانە | لە شومی جەوری گەردوونە کەوا پاماڵی وێرانە |
ئەبەد شەرمی گلەمەندی لە چەرخی ئاسمان ناکەم | لە جێی دانا، دەنی دانا، لە هەوڵی شۆڕش و شانە |
زەمانە دون پەسەندە، گشت بە داغی سینە سوتاوە | بوزورگانی کەرەم پیە، بە یەک دەفعە پەرێشانە |
زەمانی نامەوەر، ئەمڕۆ لە تەنگی دا خەریک ماوە | وەکوو هەورێ بە دەم سرسر شێواوی حوکمی یەزدانە |
خیلاف و تەرکی عاداتە وەکوو مەجنون لە دونیادا | بکەم زاری هەتا وەقتێ کە حەشری جن و ئینسانە |
لە دەس جەوری فەلەک ئاگر لە خەرمانی دڵم بەربوو | خاکی عالەم بە سەر مەزڵووم کە غەرقی دەرد و هیجرانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|