Jump to content

لە بنی بیرا

From Wikisource
لە بنی بیرا (1962)
by گۆران
304596لە بنی بیرا1962گۆران
وەک قرژانگ و وەک مشک و مار بەم کونەدا هاتوومە خوار
بە چنگ، بە پێ، بە پاچ، بە دان... هەڵئەکەنم بۆ خۆم زیندان!
تا هەڵکەنم ڕۆتر ئەچم هەی قوڕ بە سەر کوڕ و کچم!
بەو ڕەنجەی من بۆیان ئەدەم تیکەی وشکیان ناگاتە دەم!
خۆیشم، لە بنی بێ ئەرزم، بۆ تاریکی و ترس ئەلەرزم،
تەقە و ڕەقەی پارچە ئاسن، کە دێ و دەچێ بۆ سەر و بن،
پڕ ئەشکەوتێک سام و گومان ئەخاتە دڵ بۆ داخورپان!
هەوای نەفەس گەرووگیرە، قەنارەم قووڵاییی بیرە!
هاکات زانی بە (گاز) خنکام! یان ئاسنێک لە کەللەی دام
یان باسقەنەی نەوتی لە پڕ بۆ ئاسمانی هەڵدام بە گوڕ!
کە من مردم، کچ و کوڕم ئەخۆن لە کام کاسەی پڕم؟
کێ نانی وشک، کێ بەرگی شڕ، پەیدا ئەکات بۆ کچ و کوڕ؟
بەری ڕەنجی عومری درێژ گشت کەوتە لای ئارەق نەڕێژ
کردەم بردەی کۆمپانی بوو: هەم ڕەنجم چوو، هەم نەوتم چوو!
بڵێن دەرچووم لە بنی بیر: بێ هێز، پشت کۆم، ڕیش سپی، پیر!
ئەوسایش پەنا بۆ پەک کەوتوو هەر مردنە و، مردنی زوو!
تاگەل کاری ناو خۆی وا بێ، کوڕیش ژینی چاتر نابێ!
ئەویش وەک باوک، ڕێی کوڵۆڵی ئەبڕێ و، ئەبێ بە نەوت خۆڵی،
ئەو نەوتەی مام کۆمپانیمان پوختەی سوودی خستە گیرفان!
ئێمەیش لە گەنجی ڕەنج و نەوت ئاخمان بەرکەوت، داخمان بەرکەوت!...

1953
سلێمانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).