Jump to content

لەکن یا نار کون ئاگری نەمروود گوڵزارە

From Wikisource
لەکن یا نار کون ئاگری نەمروود گوڵزارە (1969)
by سابیری
306666لەکن یا نار کون ئاگری نەمروود گوڵزارە1969سابیری
لەکن حوکمی قەدەر ئیعجازی پێغەمبەر ئەبێ چی بێ؟ لەکن شەقولقەمەر سەد فەتحی وەک خەیبەر ئەبێ چی بێ؟
لەکن يا نار كوني ئاگری نەمروود گوڵزارە بەرامبەر حية تسعىٰ فەنی ساحیر ئەبێ چی بێ؟
لەکن دەرکەوتنی ئەو شەمعە عالەم شوبهی پەروانە کە سووتان و ئەڵێن لەم نیعمەتە خۆشتر ئەبێ چی بێ؟
بە موژدەی یەک گوڵێکی جەننەتی حوسنی هەموو عالەم ئەگەر بیکەم بە قوربانی سەبا یەکسەر ئەبێ چی بێ؟
لە کن بەدری جەماڵی یار چ یاریێکە دەم بدرێ لە نووری مانگ و خۆر یا خوسرەوی خاوەر ئەبێ چی بێ؟
بە ئایەی ناركوني، مەیلی بێ دۆزەخ بەهەشتێکە لە جەننەت دەرکرا ئادەم بە یەک ساوەر ئەبێ چی بێ؟
گوڵی ڕوخسار و لێوی ئاڵ و دانەی خاڵ کە بنوێنێ گوڵ و لەعل و وەنەوشەی خاک و خۆڵ بەسەر ئەبێ چی بێ؟
ئەگەر بێنێ سەبا بینێ لە باغی جەننەتی حوسنی گوڵاب و میشک و بۆنی سونبول و عەنبەر ئەبێ چی بێ؟
لە قەد و قامەتی شمشاد و عەرعەر نزم و حەیرانن لە باریکی میانی عاقڵان قاسر ئەبێ چی بێ؟
کە یارم هات و ڕۆحم چوو کە ڕۆیشت دڵ بە دوویا چوو خودایە نیعمەتێ لەم ئامووشۆ چاتر ئەبێ چی بێ؟
لەکن نوقتەی دەمی عەقڵ و زوبان حەیران و بێ نوتقە دەمی سیڕی خودایە دەم مەدە سابیر ئەبێ چی بێ؟


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).