لەڕێی مەکتەب سەرم دانێم ڕەوایە
Jump to navigation
Jump to search
لەڕێی مەکتەب سەرم دانێم ڕەوایە | لەبۆ دەردی دڵم خاکی شیفایە |
ئەگەر چی چەند کەسێک لێی ناڕەزایە | لەلای من کۆشکی پڕ شەوق و چرایە |
ئەشۆرێ چڵکی بێ ئەقڵی و جەهالەت | # |
بەشەر ناخاتە ناو دەرد و ڕەزاڵەت | |
ئەتۆ ئەی کاکی کوردم پیاوی چابە | لە مێشکی خۆت وەرە ئەم بیرە لابە |
هەتا مناڵەکەت گەنج و شەبابە | بە تەحسیل و بە مەکتەب ئاشنا بە |
*** | |
هەتاکەی چاوەکەم ناپوختە خامی | وەکوو شووتی سپی بێ زەوق و تامی |
ئەگەر تۆ خاوەنی نوتق و کەلامی | تەشەببوس بۆ ئەکەی بۆ لای محامی |
*** | |
لە سایەی مەکتەب و تەحسیلی سنعەت | وڵاتی ئەورووپا خۆی کرد بە جەننەت |
ئەژی بۆ خۆی بەبێ ئازار و میحنەت | نەجاتی بوو لە دەس جەور و مەشەققەت |
بەشەر چی پێ ئەوێ هەمیان لە لایە | # |
چ موحتاجی نەقیزە و جووت و گایە | |
خەوی غەفڵەت هەتاکەی چاو هەڵێنە | لەژێر باری نەزانی خۆت دەرێنە |
لەبۆ منداڵەکانت توو بچێنە | هەتاکەی تۆ کەوی و خەڵکی شەهێنە |
*** | |
خەیاڵی خاوە «ڕەببی بۆم بنێری» | هەتا زەرعی نەکەی ئاوی نەدێری |
بە برسی دائەنیشی نەک بە تێری | بە نێری تۆ بژی گەر بێچووە شێری |
*** | |
لە تاقەتما نەما بگرم زمانم | جنێوم پێ ئەدەن خەڵکی ئەزانم |
هەمووی سەڵتە و عەبایە بە شانم | نە ئاغام و نە بەگزادە و نە خانم |
*** | |
کەسێکم عاشقی خاکی وەتەن من | هەزار کەس گەر لە من بووبن بە دوژمن |
نییە باکم لە لێدان و لە کوشتن | خەریکی خزمەتم تا وەختی مردن |
*** | |
قسەی موفتی ئەگەرچی تاڵە ئەمڕۆ | ئەگا وەک میوە پاییز تێئەگەی تۆ |
کە چۆن شیرین ئەبێ پڕ عەتر و پڕ بۆ | وەکوو باخێکی پڕ نارنج و لیمۆ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse