لەمەو لا خانەقا ناچم بە مەولا تۆبە ئەشکێنم
Appearance
لەمەو لا خانەقا ناچم بە مەولا تۆبە ئەشکێنم | هەقی ئەم کوردە بێچارە لە چاودابەستی ئەستێنم |
کەوای پەستی و نەزانینم دڕی و یەکدەفعە دامماڵی | بە لافاوی خەیاڵاتم نەمامی عیلم ئەڕوێنم |
لە پیری کۆن و پاشکەوتووی وەکوو خۆم لازمە لا دەم | کوڕانی پێگەیشتووی مەکتەبم ئەمجارە ئەدوێنم |
هەموو فێڵ و قوماربازیت ئەبێ یەکسەر بەیانی کەم | ئەگەر سەد دەفعە ماچی کەی قوڕی ژێر کەوش و داوێنم |
ئەگەر تۆ ئەهلی دینی خوێنی عالەم بۆ ئەکەی نۆشت | وەرە سەیری دڵی من کە کە چەندە پاک و خاوێنم |
لەسەر ئەم پارچە شیعرانە ئەگەر گیراوی مەحبەس بم | دەمێکە حازری دار و شەلاخ و ئەزیەت و جوێنم |
وەکوو ماسی بە سەربەستی غەواسی گێژی بن ئاوم | لە بنکی بەحری فیکرا گەوهەری عەنتیکە دەردێنم |
بە دەستێ چەپڵە لێدەم داخەکەم دەنگ و تەقەی نایە | گەلێ کەس وا ئەزانن خەو ئەبینم یان ئەڕاوێنم |
فلیمی سینەما چەرخە ئەگۆڕێ ڕۆژێ سێسەد جار | دە چی بکەم کەس بە گوێم ناکا کە ئاغا نیم و مسکێنم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|