Jump to content

لەغاوی شەیتان

From Wikisource
لەغاوی شەیتان (1950)
by پیرەمێرد
306250لەغاوی شەیتان1950پیرەمێرد
مام چەوەندەری زێڕینۆکی پیرێک بوو دایم ئەکۆکی
شێفی ئەبڕی لە وێڵەدەر بەردێکی گەورەی هاتە بەر
نووکی گاسنەکەی تێ گیران بەردەکەی لەجێی خۆی جووڵان
کونێکی زلی لێ دەرکەوت تاریک و قووڵ بوو وەک ئەشکەوت
بە پێپیلکە چووە خوارێ هەر ڕۆیشت تا گەییە غارێ
حەوت کووپەی ئەڵماس و گەوهەر کەڵەشێری ئالتوون لەسەر
سەری کووپەکانی لادا ئەڵماس شەوقی وەک چرا دا
سەری کووپەکەی قایم کرد دەستی بۆ ئەڵماسێک نەبرد
ئێوارە هاتە ماڵەوە بە خەپلەی هەرزنی تاڵەوە
ملی ڕاکێشا وەک گاجووت جلە گای ڕاخست و لێی نووست
سبەینێ ڕۆژی لێ بووەوە وەک ڕۆژان بۆ جووت چووەوە
جارجار سەری خەزنەی ئەدا تا ساڵێک دەستی لێ نەدا
بەهار هات وەردی دایەوە ماندوو بوو پاڵی دایەوە
ڕوانی گورگێک بە چەمەوە وا هات شتێک بە دەمەوە
لێی ڕاپەڕی بە پڵارێ شتەی لە دەم خستە خوارێ
کە دی مناڵێکی بچووکە چاو داقڵیشاو بزبزۆکە
داینا و نەختێک بووژایەوە ئەمجا کە چوو بە لایەوە
وتی: بە سووک تێم مەڕوانە باوکم پاشای جنۆکانە
وا یەت بە هەزار سوارەوە جارێ منی لێ بشارەوە
کە وتی: مژدەی چیت ئەوێ؟ تۆ مارەیی دایکمت بوێ
ڕوانی، وا شای جنۆکان هات بانگی کرد: کوڕەم چی لێ هات؟
تاجی شاهیم بە سەرەوە بۆ تۆ و کوڕەم بدەرەوە
جووتیار وتی: لە تاج گەڕێ مارەیی دایکیم بدەرێ
بانگی کرد، هەردوو گۆیچکەی گرت بە سەریا خوێند لە هۆش خۆی برد
مستەکۆڵەی دا لە سەری لغاوی لە دەم دەرپەڕی
هەڵی گرت و گەڕایەوە مام چەوەندەرە مایەوە
هاتە هۆش خۆی واقی وڕ ما وتی: یاران چیم لێ قەوما!؟
بە شوێن کلکی گادا وێڵم ئەم دەشتە بۆ کێ دەکێڵم
من گەنجی بێ ڕەنجم دەسکەوت بۆچی بیکەم بە پاشەکەوت
هاتە ناو شار بە دزیەوە زەڕەنگەرێکی دۆزیەوە
ئەڵماسێکی پێ نیشان دا جووە شێت بوو لە تاواندا
بە پێنجسەد لێرەی سەودا کرد دایە و خانوویەکی پەیدا کرد

1926/11/04


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).