لەسەر لووتکەی بڵندی پیرەمەگروون
Jump to navigation
Jump to search
لەسەر لووتکەی بڵندی پیرەمەگروون | کە لای من بووەتە شاخی زیو و ئاڵتوون |
شەوێک دیم دوو پەریی پڕ سۆز و مەحزوون | ئەیان وت تێ بگە ئەی چەرخی گەردوون |
ئەگەرچی ڕۆژهەڵاتین و کەساسین لە ڕۆژئاوایی جوانتر دوڕ شوناسین | |
ئەزانین یەکیەتی شێوەی برایە | دەسیسە و تەفرەدان جورم و سزایە |
بەڵێنی هیچ و پووچ داوی بەڵایە | ئەوەی کۆنەپەرستە بێ ڕەزایە |
وەکوو جاف سینە ساف و شێوە خاسین لە ورتەی تانە و ئاژاوە کاسین | |
ئەزانین ئێرە خاکی نیشتمانە | ئەوی تیا دائەنیشێ خانەدانە |
درشت و وردی تامەزرۆی ژیانە | هەموو دیلی و کەلەبچەی لا گرانە |
بمانناسە براخاس و هەباسین شەو و ڕۆژ هۆگری هەوجاڕ و داسین | |
ئەزانین تۆی ناکۆکی چ ڕەنگە | ئەوەی بۆمان ئەچێنێ زۆر دەبەنگە |
هیوای تێکچوونی ئێمە و سەر بە جەنگە | بە ڕاوێژ ئیش نەکەین لای ئێمە نەنگە |
لەگەڵ دۆست و برا دڵ پڕ سوپاسین لەگەڵ دوژمن لە جەنگا بێ هەراسین | |
نەزانین هۆزی ئێمە زۆر هەژارە | لە چاو هۆزانی غەربا نادیارە |
بەڵام ئەمڕۆگەلێکی زۆر بەکارە | بە ئامانجی بڵندی بەختیارە |
بە ڕووسووری وەکوو لالە عەباسین لەسەر بستێ زەوی دڵ گەرمە پاسین | |
ئەزانین عیلم و فەن هۆی پێکەنینە | هەچی هۆزێ کە نەیبێ بێ نگینە |
بناغەی پایە بەرزیی سەرزەمینە | نەوەک هۆی خاک کڕین و خوێن مژینە |
ئەوەی وابێ لەگەڵیا بێ تەماسین دەسەو چەک ڕووبەڕوو یان بۆی مەڵاسین | |
ئەزانین مەبدەئی چاکە دیموکرات | بەبێ ئەو مەبدەئە ناگەینە ئاوات |
دیموکرات جوانترە بگرە هەزار قات | لە ئیستیعمار و فاشیستی خەرافات |
بەڵێ بۆ هەر شتێ خاوەن ئەساسین لەبەر بووکی وڵاتیشا کراسین | |
بەڕاستی ئەم قسانە دڵمی جووڵان | کە ڕوانیم لای نەدیوی پشتی ئەکوان |
بەشێکی زۆر فریشتەی پاکی یەزدان | بە ئاڵایەکەوە هاتن بە گریان |
بەوانیشیان ئەوت زؤر بێ قیاسین مەترسن پشتی ئێوە و ئێوە ناسین | |
بەدڵ هەستام بچم بۆ لای ئەوانە | بەڵام خەو ئەو قولی ئێسک گرانە |
وەهای بادام کە سەیرم کرد بەیانە | منیش هێندەم لە گوفتاریان ڕەوانە |
لە ناپاک وایە کوردی بێ حەواسین بەڵام لای پاک جەوان مەرد و بە باسین |
1946/07/08
واژە، سنگێ، گردەزبێر، گۆرانگە
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse