Jump to content

لەسەر بەردێک هەڵۆیەک هەڵفڕی کەوتە هەوا بێ غەم

From Wikisource
لەسەر بەردێک هەڵۆیەک هەڵفڕی کەوتە هەوا بێ غەم (1950)
by پیرەمێرد
306121لەسەر بەردێک هەڵۆیەک هەڵفڕی کەوتە هەوا بێ غەم1950پیرەمێرد
لەسەر بەردێک هەڵۆیەک هەڵفڕی کەوتە هەوا بێ غەم بە بایێکی غروری بایی بوو، تا کەوتە سەر عالەم
بە بایێکی خەڕۆ بایی بوو، ئێجگار خۆی بڵند زانی پەڕی گیڤ کرد و باڵی لێک ئەدا هەتاکوو ئەیتوانی
کە کەوتە عالەمی خولیاوە، سەیری کرد هەموو دنیا لە ژێر باڵی ئەوایە، هەر ئەوە لەو ئەوجەدا تەنیا
وتی: ئەمڕۆ لەمن بەرزتر، لە ئەوجی عالەما کێیە؟ کورەی ئەرزم لە ژێر پیدایە، کەس ناگاتە ئەو جێیە
ئەگەر مێشوولەیەک بێت و بجووڵێ نابێ نەیبینم لەسەر شەپقە و سەری ئەگرن پەڕێکی باڵی ڕەنگینم
خولاسە هێندە فەخری کرد و خۆی بینی لە نخوەتدا کەمانێکی قەدەر تیرێکی هاویشتێ لە غەفڵەتدا
هێنایە خوارەوە خوار و زەلیل لەو بەرزیە لەرزی سەفیل و دڵبریندار کەوت، لەو خاک و خوێنەدا گەوزی
کە سەیری کرد پەڕی خۆی بوو لە ناو ئەو نووکە پەیکانە وتی: خۆمان بە خۆمانی ئەکەین، بێ سووچە بێگانە
بەڕاستی، ڕاست ئەکا «سعدی» کە من هەرگیز لە بێگانە گلە ناکەم کە هەرچی پێم ئەکا خۆیە و لە خۆمانە
دەڵێین دڵمان لە یەک پاکە، برای دینین لە یەک نەسلین کەچی چاومان بە خێری یەکتری هەڵنایە کەچبینین
هەتا کەی چاوی عیبرەتمان لە گڵدا بێت؟ خوا چارێ! حەکیم هەر تۆی، بە خێر چاومان هەڵێنە، بێینە باو جارێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).