لەبەر مەیلی مەیی عیشقی تووە یاری وەفادارم
Appearance
لەبەر مەیلی مەیی عیشقی تووە یاری وەفادارم | لە تەکیە و خانەقا دەرچووم، خەریکی دەیر و زیننارم |
لە حوببی تۆ لەلای ئەو عالەمە کافر بووم گەرچی | کە نازانن لە عەینی کوفرەوە ئیسلامییە کارم |
ئەگەر سەدجار دەرم کەی قەت بەبێ تۆ سەبرەکەم نایێ | بەزۆری دێمەوە دەرگانەکەت ئەی دۆست ناچارم |
لە بەدکرداریی من ڕوو وەرمەگێڕە ئەی شەهی خووبان | کە تۆ ڕوو وەربگێڕی کەس نییە گەر بێتە غەمخوارم |
لە دووریت لەززەتی من پایەماڵی زیللەتە هەردەم | حەیاتم بێ جەمالی تۆ مەماتی ژینە ئەی یارم |
ئەگەر شەمعی ویسالی تۆم نەبێ ڕۆژم شەوی تارە | بینایی نووری چاوانم، ئەتۆی ماهی زیادارم |
ئەوەندەم عەجز و شادی، وەسڵ و هیجران دیوە ئەی یاران | لە ڕۆژی حەشردا ئەسڵا نە حاجەت جەننەت و نارم |
لە سەفحەی عەشقەوە گەر سڕڕی ڕەحمت بێتە نێو عالەم | هەتا مەحشەر چ کەس سجدێکی نابا شاهی غەففارم |
لە جیلوەی نەفی و ئیسباتی تۆ وەک سافی بە ڕۆژ و شەو | دەمێ بێ هۆش و سەرمەستم، دەمێ بێدار و هوشیارم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|