لەبەر دەرد و غەمی عەشقت نەما ئاسایشم ساتێ
Appearance
لەبەر دەرد و غەمی عەشقت نەما ئاسایشم ساتێ | لە یادی تۆ زیاتر نایەتە فیکرم خەیاڵاتێ |
لە زەوق و لەززەتی جەور و جەفایی تۆ جزاك الله | بە غەیرەز جان و دڵ قوربانی تۆ نیمە موکافاتێ |
نە ئاگاداری دەسنوێژم نە بانگ و قامەت و نوێژم | دەمێ مەست و دەمێ گێژم کە هەر لەحەزە بە حاڵاتێ |
مەواعیدی عەقیمت گەرچی قەت نایە بەجێ ئەمما | هەمیشە چاوەڕێمە کەی دەبێ عەیدی مولاقاتێ |
گەلێ دەرد و نەهات و ماتەم و جەور و جەفام تووش هات | لە ڕێگەی عەشقی چاوی دولبەرم قەت تووش نەبووم هاتێ |
چ بێباکی لە ئاهی کوشتەگانی بێ خەتا ڕۆژێ | دەکەی سەد قەتڵی ناحەق بێ شهودالحال و ئیسباتێ |
کە تۆ هاتیت و ڕۆحم چوو کە ڕۆیشتی دڵت بردم | ئیتر بۆ چی بکا سابیر تەمەننا و موناجاتێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|