Jump to content

لەبەر تیری موژەی بێ مروەتی ئەو شۆخە نەخشینە

From Wikisource
لەبەر تیری موژەی بێ مروەتی ئەو شۆخە نەخشینە (1934)
by ناری
309363لەبەر تیری موژەی بێ مروەتی ئەو شۆخە نەخشینە1934ناری
لەبەر تیری موژەی بێ مروەتی ئەو شۆخە نەخشینە لە هەرجێ دەنگی یا تەڵقینە، یا یاسینە، یا شینە
لە داخی خارە هەردەم شیوەنی بولبول بە سەر گوڵدا لە بەر ئەو وەجهەیە شینم، کە ڕووی موحتاجی تاشینە
بڕۆ زاهید کە دڵ نادەم بە وەعدی پووچ و ئەفسانە نیشانەی سەفوەتی دڵ کەی بە ڕیش و خەرقە پۆشینە
لە هەر وەختێ بە مژدەی مەی، خرۆشی بەربەت و نەی بێ بە ئەمری پیری مەیخانە، زەمانی بادە نۆشینە
نە هەر مل لایقە دەستی بە سەربەستی لە گەردن کەی نە هەر سەر واجیبی دەستەی گوڵ و سەرپۆش و پووشینە
یەکێ وا چاکە سەر بۆ ئەفسەری شاهانەیی کەچ کا یەکێ موستەوجیبی بەرگی پەڵاس و کۆنە پۆشینە
بە شوێنی مەحویا نەزمم سەراسەر شینە بۆ مەرگی لە ئەشعارم تەماشا کەن، سەراپا ئاخری شینە
بە ڕووخۆشی کە فەرموویە دەبێ ناری عەیادەت کەم ئەوا مردم لە خۆشیدا لە خۆشی ئەو نەخۆشینە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.