لەبن شاخێکەوە دەنگێ بەزاری
Appearance
لەبن شاخێکەوە دەنگێ بەزاری | ئەهاتە گوێم بەشێوەی هۆزی ئاری |
بەسۆزێکی دەروون ئەیوت برا گەل | چ خۆشە یەکیەتی بۆ کوردەواری |
چ خۆشە دۆستی بەینی عەشایەر | لوڕ و قەڵخانی، جاف و بەختیاری |
نە وەک ئاژاڵی یەک تاڵان بکەن شەو | لە خوێنی یەکترا ببنە تەتاری |
وتم هۆ هۆ فریشتەی بن چیاکە | قسەت زۆر جوانە بۆ ئامۆژگاری |
بەڵام ئەو تۆوی جەهلەی وا لە کوردا | چرۆی سەوزە لە لادێی و لە شاری |
بەسیچکان و بەمازوو تێ شکاوین | عیلاجمان ناکرێ وا زوو بەیاری |
ئەگەر خۆمان بزانین هیچ نەزانین | ئومێدی یەکیەتیمان دێتە دیاری |
نەقەڵخانی ئەچێ بۆ باوەجانی | نە جاف و تاڵەبانی دێنە لاری |
نە شاری دەست و پێی لادێیی ئەبڕێ | نە لادێیی ئەچێتە پێستی شاری |
نە ناکۆکی ئەبێتە گونکی سەر دڵ | نە کینەی دڵ ئەمێنێ کاروباری |
بڵێم چی خۆبەخۆی یەک زۆر خراپین | بەوێنەی خوێنە خوێن بۆ نالەباری |
ئەگینا پیاوی زانا تێ ئەگا زوو | کە خۆشە یەکیەتی بۆ کوردەواری |
1942/06/12
پشتە - هەڵەبجە
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|