لەبن سایەی چەمەنزاری بەهاری
Appearance
لەبن سایەی چەمەنزاری بەهاری | با پێکەوە بین یەکدڵ و ڕووخۆش |
دڵ ڕوون و خرۆش، با ڕاوێ بکەین سا | هەڵبەستە من و تۆ دڵی پڕ جۆش |
*** | |
تەنهایی بیابانێکی پڕ سۆز، | جا لەڕێیەوە ئاوازی زەمین سوویی سروور |
سا بەسیە غوروور. ساتێ ببیەین سا | من نەی دەمی دڵداری و تۆ دەنگی تیوور |
*** | |
خزمەتچی نیازمانە شتومەک لە ژیان | توحفەی دەسی دڵداریە بە نرخ و بەها |
پەروێز و موعەللا، کاتێ بچنین سا | من بەستەیی بەرجەستە و تۆ نێرگزی شەهلا |
*** | |
پڕ زەمزەمە باغێکە زەمین تۆم هەبێ بە دەم | خۆش نەشوە چ جامێکە ژیان ساغری گولگوون |
تۆ شعری موجەسسەم، من شاعیری مولهم، | تۆ حوسن و فوسون، من هەمدەمە مەفتوون |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|