Jump to content

لێی تێبگە ئەو جاکە حەلوابێ

From Wikisource
لێی تێبگە ئەو جاکە حەلوابێ (1962)
by ئەسیری
308000لێی تێبگە ئەو جاکە حەلوابێ1962ئەسیری
دەڵێ بەدبینە میللییەت لە دین جایز نییە و نابێ لە پارێزی ببن، لێی تێ بگەن ئەوجا کە حەلوابێ
وتی من مەردی جەنگم هەر کەسێ باوەڕ بەوی دەکرێ پیاوی مەرد ئەبێ دیاری ئەلەو ڕۆژە کە دەعوابێ
لەدینە وایە هەر کەس دینی زیاتر بێ ئەوە گەورە لە ئیسلاما لە کوردی من هەیە دیندارتری با بێ!
بەدین بێ هۆگری، عالەم دەبێ هۆگر بەکوردی بێ هەموو پیاو و ژنی گەل گەل، ئەگەر نۆکەر ئەگەر شابێ
دروستە سەرفرۆی بێ دینی بم، هۆگر بەناوی دین بەخۆی هاوار ئەکا دینم نییە، دوژمنمە ساوابێ
فریبی ئەم درۆ و دام و، تەڵەی تۆرانییان نابێ مەگەر مێشک گرانێ بێ، لە هۆشا وەک کەر و گا بێ
ئەوانەی وا ئەوانیان پێ دەوێ، بۆ دین نییە هەرگیز هیوایان کیسە پڕ بێ، دەس لە ڕۆنا، لوقمە گەورا بێ
لە نیشتمانت ئەسیری تیا هەبێ ئەم جۆرە پیاوانە وڵاتت دۆزەخە خۆشی، ئەگەر وەک شام و سەنعا بێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).