لێرە لە چاکە و نەزاکەت گەڕێ
Appearance
لێرە لە چاکە و نەزاکەت گەڕێ | کوتەک لە بەهەشت هاتۆتە دەرێ |
زۆر جارم وتوە خەڕۆ بێ گوێیە | کوتەک دەزانێ قۆناغ لە کوێیە |
ئەگەر خوا باڵی بە فیل بدایە | ئەبوو سەربانمان گشت بڕووخایە |
خۆت هەڵمەکێشە و مەڕۆ بە عینوان | تفەنگ بۆ نیشان ئەسپیش بۆ مەیدان |
ئێستا وا لێمان کەوتنە بەهانە | بەدەست خەڵکەوە بێڵ زۆر ئاسانە |
شوهرەت ئافەتە لێت نابێتەوە | جام بشکێ بەڵام نەزرینگێتەوە |
شەڕی ئیتالیا گرانی پێیە | کەر لە کوێ کەوتوو کوندە لە کوێیە |
توخوا لێی گەڕێ با حاڵمان وا بێ | تالعی ئێمە ئەبێ شۆربا بێ |
بە تەقویم سەرمای ئەمساڵ خەتەرە | مەکتەبەکەیشمان لە شار بەدەرە |
لە مەعاریف دا هەر شار بەدەرین | بۆیە وەک خاکین هەر خاک بە سەرین |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 458
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|