لام وایە ڕۆزی نابارێ بۆ کەس

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لام وایە ڕۆزی نابارێ بۆ کەس (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308481لام وایە ڕۆزی نابارێ بۆ کەس1941موفتی پێنجوێنی
لام وایە ڕۆزی نابارێ بۆ کەس ئەسووڕێتەوە ئەم دەس بۆ ئەو دەس
یەکێ پێنج ساڵە خەریکی ڕەنجە یەکێ تر ئەیبا بە زۆری پەنجە
یەکێ بە بەرماڵ یەکێ بە ماڵبڕ یەکێ بە توربەی دەروێشی کەڵوڕ
یەک بە بەرماڵ، بە تەزبیح و ڕیش ئەژی بەدایم بێ کار و بێ ئیش
یەکێ لە بەهار هەتاکوو پاییز کاسبی ناکا نایدا بە ئازیز
تاکوو ئاغای دێ هەمووی بەش ئەکا هەروەک برابەش لە دان و لە کا
یەکێ بە خەڵوە و چلەکێشانە لە سەد لا بۆی دێ بەبێ پێوانە
یەکێ ڕێگرە و جەردەی سەرملان چی بەر پەل کەوێ ئەیبا بە تاڵان
یەکێ خاوەنی جنۆکە و دێوە بۆی دێ هەموو شت لە شار و دێوە
یەکێ بە دوعای ئەبوودووجانە دینارێک ئەبا سەرقەڵەمانە
یەکێ بە گەز و مەتر و ترازوو دەوڵەمەند ئەبێ بە زۆری بازوو
یەکێ بە مادەی قانوونی بەغدا بەشی خۆی ئەبا بە سات و سەودا
یەکێ بە زەرگ و شمشێر و کەشکۆڵ کۆی ئەکاتەوە بە بار و بە کۆڵ
بەڕاستی ڕۆژی عەرەق ڕێژانە بەرهەمهێنانی باخ و بێستانە
جووت و فەلاحی و عەرزکێڵانە ڕۆژی کە وا بوو پوخت و جوانە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse