قەڵەم قوربانی نووکی خامەت بم
Appearance
قەڵەم، قوربانی، نووکی خامەت بم | دیسان بە فیدای سەتری نامەت بم |
بنووسە مەدحی شای خەیرولبەشەر | یەعنی محەمەد شەفیعی مەحشەر |
بهێنە تەحریر سەڵات و سەلام | بۆ خۆی و ئەهل و ئەسحابی کیرام |
شەوو و ڕۆژ دائیم سەڵات و سەلام | بنووسە نەعتی شای خیرولئەنام |
لەبەر تۆ کردم دنیا و مافیها | بەڕو بەحرو ئاو، هەم باد و هەوا |
تۆم کرد بە شافیع ڕۆژی قیامەت | شەفاعەت بکەیت خۆش بە لە ئومەت |
بۆ موعجیزەی ئەو بەردی بێ گیان: | هێنایە گوفتار هەر وەکوو ئینسان |
ئەو موستەفایە دۆستی خوایە | لەبەر ئەو دنیاش هاتۆتە کایە |
لە ڕۆژی حساب، ساحێب گوناهان | ئەکەیت شەفاعەت لە ڕۆژی دیوان |
عاسی و خەتابار لە ئوممەتی تۆ | ئەبەخشێ لەبەر جۆشەویستی تۆ |
خودا بە جاهی شای بۆراق سوار | خۆشبە لە جەوری مەزڵووم ی هەژار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|