قەڵای سەر بەرزی کورد و کوردستان
Appearance
بۆ شێخ مەحموود
قەڵای سەر بەرزی کورد و کوردستان | شێری سەر شاخی وڵاتی بابان |
پەنا و پشتیوان کوردی موعەییەن | داواچی تۆڵەی خوێنی کوژیاوان |
بەرز و سەربەرزی گشت ڕەگەزی ماد | ڕازێنەرەوەی مێژووی کوردزبان |
سوپا سالاری لەشکری بەسرا | شکێدەر وە ڕووس لە بانە و بۆکان |
ڕەنگ کەری دەشتی بەر دەرزەن وە خوێن | سەرکردەی تیپی لەشکری بازیان |
حەق سێنی ڕۆژی بەردەرکی سەرا | کە شەشی ئەیلوول قەتڵوعام کران |
پڵنگ چنگ وە خوێن ڕۆژی ئاو باریک | شۆڕەسوارەکەی چیا و هەردە و خان |
قڕ کەری ئۆردووی خوێنمژی دوژمن | لە زلێو و کەناری و کەناروێ و چوارتا و چنگنگیان |
وە خوێنی دوژمن ڕێی سوور سووراو کەر | نو غرۆ کەری تیپ کەڕنێل کامران |
بە مەلیکی کورد بە ساحێو ئاڵا | شێخ مەحموود نووسی مێژوو لە دەوران |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|