Jump to content

قەومینە لە بەر چاوم باز ئافەتێ قەوماوە

From Wikisource
قەومینە لە بەر چاوم باز ئافەتێ قەوماوە (1965)
by مینە جاف
304014قەومینە لە بەر چاوم باز ئافەتێ قەوماوە1965مینە جاف

شیوەن بۆ ئەحمەد بەگی وەسمان پاشا (ئەحمەد موختار)

قەومینە لە بەر چاوم باز ئافەتێ قەوماوە یا فیتنەیی دەججالە یا مەحشەرە هەڵساوە
دووبارە دەنگی شینە دیسانەوە ناڵینە عالەم هەموو غەمگینە، ئەم خەڵقە شڵەژاوە
بەم تۆز و تەم و بایە ڕووی کردە ئە کوردستان مەعلوومە کە دەورانیش ئازییەتی داناوە
هاوارێ ئەبەر گوێم تێ ناڵینە لە کوردانا چی بێت و چ قەومابێ خۆر ئەمڕۆ نەگیراوە
گەر چاوی خیرەد وازکەی بیخەیتە ئەبەر دیققەت تەسدیقی ئەکەی چەرخیش بەرگی خەمی پۆشاوە
ئەم شیوەن و گریانەی کەوتۆتە ئە گوڵ عەمبەر بی عەینی دەڵێی فتنەی شیروانەیە قەوماوە
وا تێتە ئەبەر چاوم باز جاف سیاچارەس یەک جارێ نەبوو بیخەی لێل ڕیشەکێش باوە
پێم بێژن ئەبێ چی بێ مەیشارەنەوە تو خوا من ئارم ئەوا تێچوو دڵ بەم غەمۆ سووتاوە
هیچ کەس نەبوو پێم بێژێ ڕۆیمەوە لای ماڵۆ چی دیم کە لە ناکاو ماڵا وا شیوەنێ گیراوە
پرسیم چییە ئەم شینە شەخسێ وتی نازانی ئەحمەد بەگی پاشای جاف لەم سەر حەدە کوژیاوە
بیزانە سەما دایم سەییادی جەوانانە ئەم سوبحە بە خوێنی ئەو هەرتە و شەفەقی داوە
بۆ ساڵی وەفاتی ئەو پرسیم و وتی مینە ڕۆیی داغ بە دڵمانە (تەئریخیە جێماوە)


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).