قەلەندەر
Appearance
دەردی گرانی گرانیی کەم بوو | سەبوونی چلەی سووکی بۆ غەم بوو |
هەناسەی ساردی دەمگەرمی گەرمام | ئیتر ناکەومە جێی گەرما گەر مام |
ئەڵێن هوودڕە لەم شارەزوورە | کەری خستووە لەم شارەزوورە |
هاوین هاودەمی مار و دووپشکین | لە بەشی ژارا خێوی دوو «پشک» ین |
ئای بۆ تاڤگەکەی سەر ڕێگای بەڵخە | ئەو ئاوە ساردەی بێقەوزە و بەڵغە |
هی واشمان هەیە بە یادی مەستان | ژووری زستانەی لێ بووە بە کوێستان |
لە تەمووزی ساڵی ١٩٤١دا وتوویەتی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|