Jump to content

قەفەزی زێڕین

From Wikisource
قەفەزی زێڕین (1966)
by عوسمان عوزێری
303270قەفەزی زێڕین1966عوسمان عوزێری
مەلە جوانە خنجیلانە نەشمیلەکەم ئێسک سووکە خوێن شیرینە وردیلەکەم
من ئەزانم تۆ بۆ لە دەشتی پەستیدا دێیت و دەچیت وەکوو لە دەریای مەستیدا
نوقوم بوویت جێگا بە خۆت قەت ناگری یا هاتوچۆ یا ڕووت ئەکەی وەیا ئەفڕی
من دەزانم جێگایەکی وەهات نییە بە دڵی خۆت هێلانەت لەم زەوییە
تیرەکانی «کیوپید»م هێناوە جوان پێم تەنیوە وەک هونەرمەندێکی لێزان
نزام بۆ «ئاهورامازدا» کردووە بە دڵ کە هەر توولەی بکات یەک داری دارگوڵ
هەرگیز نەهێڵێ «ئەهریمەن» بەوێدا بێ هەرچی ڕێیەک بۆ ئەو بچێ لێی ببڕێ
خواردەمەنیم لە تاسە و لە هەستی بەکوڵ بۆ کردوویت ئەی نەشمیلە، ئەی گیان و دڵ
ناخم تەرخان کردووە بۆت هەموو کاتێ تا تەوژمی هەستی بەکوڵمت بگاتێ
لێوەی سەیری بەهەشتی خۆشەویستم کەی تا پەست نەبیت هیچ کاتێ دڵ لە دڵ نەدەی
فەرموو ئەی مەلە جوانەکە بۆ وەستاوی بۆ وا واقت وڕماوە یا حەپەساوی
وەرە ڕاکە ئەم قەفەزە، ئەو جێگایە کە ئارامگەی ژینی بەختیاریتی تیایە
بەتایبەتی خۆت خاوەنی گیانم ئەبیت خۆت خاوەنی تێکڕا گشت ژیانم ئەبیت
ژینی منت ئەکەوێتە دەست بە جارێ خۆت بکوژ و ببڕ ئەبیت بۆ گشت کارێ
من ئەبمە کۆیلەی خۆت و قەفەزەکەت پاسەوان و پارێزەری هێلانەکەت
فەرموو پێشوازیکردنت لەسەر سەرە چاوەڕێتم فەرموو وەرە، فەرموو وەرە

1964/08/12


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).