قەسەی قانع لەگەڵ ڕۆژ
Appearance
ئەی بای بەربەیان ئەی بای بەربەیان | نەسیمی شەوسو، ئەی بای بەربەیان |
شکوفندەی گوڵ لە باخچەی گوڵان | زاخاو دەری دەرد تاریکی دڵان |
سوراودەر لەڕووی، نازک نەوهاڵان | هەڵسێنەر لە خەو نیمچە غەزاڵان |
خۆ، خۆت ئەزانی چەندە هیلاکم | وەک مەلی بێ پەڕ غەڵتانی خاکم |
خۆ خۆت ئەزانی چەندە زامارم | خۆ خۆت ئەزانی کە کوشتەی یارم |
خۆ خۆت ئەزانی چەن پرێشانم | سەر حەڵقەی دەستەی درون ڕێشانم |
هەر لەئێوارە هەتا بەیانی | ئارامم نییە وێنەی زیندانی |
چونکە نابینم باڵاکەی دوڵبەر | کوژراوی شەووم، هەی خاکم بەسەر |
خوا، خوامە بۆ دیداری تۆ | بۆ بەری بەیان، سەر کۆساری تۆ |
بۆ خەتی سپی پۆپەی شاخانت | بۆ جریوەی بلبل، گۆشەی باخانت |
بەڵکو ڕۆشن بێ ساراو سەرزەمین | ببینم باڵای، یاری نازەنین |
درونم لە خەم، تۆزێ ئازاد بێ | دڵەی زامارم با تۆزێ شاد بێ |
من کە هات یارم نزیک نەکەوێ | لە دوور بیبینم دڵم ئەسرەوێ |
بەڵکو خواوەند، بنێتە دڵی | دڵی نازکی، وەک پەڕەی گوڵی |
جاڕێ لاکاتۆ، بۆ لای کوژراوی | منیش ببیینم، ئەگریجەی خاوی |
منیش ببینم، دو لیموی کاڵی | منیش ببینیم، یەکدانەی خاڵی |
منیش ببینم دو دیدەی ڕەشی | منیش ببینم دو گوڵی گەشی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|