قەسەم بە خاڵی هیندووت بە گۆشەی چاوی جادووت
Appearance
قەسەم بە خاڵی هیندووت بە گۆشەی چاوی جادووت | کوشتمی شیری ئەبڕووت خوێن لە دڵم بوو جاری |
شۆخێکی حیلەبازی چاوباز و پڕ لە نازی | بۆ دڵ مەحڕەمی ڕازی ڕوومەت گوڵی بەهاری |
نەخۆشی بەدمیزاجم بۆ زیاڕەتت موحتاجم | یاران بکەن عیلاجم لە عیشقی تازە یاری |
یارێکی نازەنینە سوور حورو مەهـ جەبینە | غونچە گوڵی زەمینە گوڵاوی لێ دەباری |
سەرپشکە خۆی لە گوڵشەن چەند بولبولی وەکوو من | لە دەوری دێن و دەچن بۆ ئاوی گوڵ عوزاری |
دین و دڵی ڕفاندم جەرگی لەگەڵ پساندم | بە حوببی ڕووی سوتاندم فەوتاندمی بە جاری |
عاجز لۆ خۆت جەفادا ژیانی خۆت بە با دا | نەتزانی ساقی سادە دەتخاتە بێ قەراری |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|