Jump to content

قەدی یار سەروی جۆبار و ئەتۆ ئەی زولف لاولاوی

From Wikisource
قەدی یار سەروی جۆبار و ئەتۆ ئەی زولف لاولاوی (1936)
by میرزا حەسەن سەیفولقوزات
309198قەدی یار سەروی جۆبار و ئەتۆ ئەی زولف لاولاوی1936میرزا حەسەن سەیفولقوزات
قەدی یار سەروی جۆبار و ئەتۆ ئەی زولف لاولاوی! سەراپا، حەڵقە حەڵقە، وا لە باڵای بەرزی ئاڵاوی
هەموو ئەعزام بریندارە لە حەملەی تیغی موژگانی دڵم شەیدا و پەرێشانە لەتاوی زولفی شێواوی
خراپم کردووە ڕۆح و دڵم دانا لەپێناوت دەسا قوربان! لەبەرچی، بۆ چی ئەمڕۆ لێمە تۆراوی؟
کەلام و عیشقی تۆ بوو باعیسی مەشهووریی حوسنی وی کەچی وێستا وەکوو زولفی لەبەرپێدا فڕێدراوی
بەتوندی، یار چ شیرینە جەبین وەک عیقدەیی پەروین دوو کوڵمی لالەیی حەمرا، برۆی وەک تیغی خوێناوی
دڵم ڕێی کەوتە نێو ئەگریجە و یاریش برۆی داخست سەمەندەر نی، لەنێو ئاور عەجەب ماوم چلۆن ماوی!
بە خاڵی لێوی بردوومی، بە زولفی خاوی گرتوومی چ زوو ئەی مورغی زیرەک! بوویە سەیدی دانە و داوی
بیساتی عەیش بەرپاکە لە ژێر پێ تا نەسووڕاوی لە مەستی بادە بشکێنە هەتا وەک شیشە نەشکاوی
حەسەن! وا دیارە دیسان موبتەلای هیجرانی یاری تۆ بە ئەشکی سوور و ڕەنگی زەرد و ئەو دوو لێوی باراویی!


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).