قەددی یارم سەروی باغی جەننەت و ئازادەیە
Appearance
قەددی یارم سەروی باغی جەننەت و ئازادەیە | تەلعەتی مانەندی حووری زۆر لەتیف و سادەیە |
چاوەکانی دائیمەن مەستی شەراب و بادەیە | بێ بەڵا بێ یاخودا بۆ کوشتنم ئامادەیە |
هەرچی تێفکری پەرێشان و نەخۆش و زامدار | داد و هاواری لە زوڵم و جەوری ئەو جەللادەیە |
سەدهەزار ئەسفەندیار و ڕۆستەمی مازەندەران | هاتە مەیدان و سەری بێ لەش کرا لەم جادەیە |
هەرکەسێ دەرسی لە کن ئوستادی چاوی وەرگرێ | کەمترین توللابی ئەو ئوستادە ئاخر مادەیە |
بوولعەجەب ئەفسوونگەر و چابوکسەوار و سەفشکێن | خەڵکی حەیرانن لە مەکر و نازی ئەو شازادەیە |
سابیری ئەڵبەتتە لای ئەو چاوە دەرسی خوێندووە | بۆیە وا سەربەستە لەم بەرقاپییە بەم ڕادەیە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|